مامۆستایەکی کۆلێجی زمان سیمینارێک پێشکەشی مامۆستایانی سەر بە پەروەردەی سلێمانی دەکات
Search

مامۆستایەکی کۆلێجی زمان سیمینارێک پێشکەشی مامۆستایانی سەر بە پەروەردەی سلێمانی دەکات


2019-10-13 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

رۆژی پێنجشەممە 10/10/2019 مامۆستایەکی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی پێشکەشی مامۆستایانی ئینگلیزی سەربە پەروەردەی سلێمانی کرد.

لە سیمینارەکەدا د. ئیسماعیل محەمەد نوری مامۆستای بەشی ئیگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتێکی لەژێر ناونیشانی "هاندانی مەعنەوی و بەرجەستەیی" پێشکەش کرد، کە وردی جۆرەکانی هاندانی روونکردەوە و ئەوەشی خستەروو لە بەهێزترین فاکتەر لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی سەرکەوتوودا بریتیە لە هاندانی سەرکەوتوو، تا هاندانەکان سەرکەوتووتر بن پرۆسەکەیش سەرکەوتووتر دەبێت.

شیاوی باسە زیاتر لە 50ی مامۆستای و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وانەی ئینگلیزی بەشداری سیمینارەکەیان کرد و بە پرسیار و وڵام گفتوگۆکەیان بەڕێوەبرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی