له رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونیدا؛ زیادبوونی گرفته ده‌رونییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی شرۆڤهكران
2019-10-10 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
له پانێلێكدا كه له رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونیدا به‌رێوه‌چوو، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی ده‌روونی گه‌نجان و دڵه‌راوكێ و جۆره‌كانی و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی تاوتوێكران.
ئهمرۆ١٠\١٠\٢٠١٩ یەکەی زانستە تەندروستییەکانی سەنتەری گەشەپێدان و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی له زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ رێکخـراوی وچـــــان له پانێڵێکدا تیشكیان خسته‌سه‌ر گرفته ته‌ندروستییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنیان.
له‌و پانێله‌دا كه له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قەرەداغی به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تا به‌رێز دارا فایه‌ق عبدالرحمن له رێکخـراوی وچـــــان بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (خه‌مۆكی، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی ده‌روونی گه‌نجان) پێشكه‌ش كرد‌و ئاماژه‌ی به چه‌ندین لایه‌نی شاره‌وه‌و زیانه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه كرد له‌سه‌ر چالاكی و توانای گه‌نجه‌كان.
دواتریش به‌رێز د.زامدار حه‌مه ره‌سول كه‌ریم مامۆستا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی باسی له (دڵه راوكێ و جۆره‌كانی و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی) كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دڵه‌راوكێ یه‌كێكه له گرفته ده‌روونییه باوه‌كان و له ئێستادا زۆر كه‌س به‌ده‌ست گرفته‌كانی وه‌ك دڵه‌راوكێ و بونی فۆبیا‌و ترسه‌وه گرفتارن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌پێویستی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژی پێكرد نه‌بونی هۆشیاریی ته‌ندروستی ده‌روونی و به عه‌یبه زانیی به‌شێك له‌و دیاردانه له كۆمه‌ڵگه‌دا وا ده‌كات تاكه‌كان گرفته ده‌روونییه‌كانیان به‌شاراوه‌یی بهێڵنه‌وه كه ئه‌وه‌ش واده‌كات له ئه‌نجامدا زیانه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌بن له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، WHO زیادبوونی گرفته ده‌روونییه‌كان له جیهاندا بوه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدارو هاوكات به پێی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهانداو به‌هۆی زیادبونی فشاره‌كان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ر ٤٠ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك په‌نا بۆ خۆ كوشتن ده‌بات.