خوێندكارێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری له پرۆگرامی FESی ئه‌ڵمانی ده‌كات
2019-10-08 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
سه‌ره‌رای پێشه‌نگبونی خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له بواره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان هاوكات له‌سه‌ر ئاستی چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه به‌شدارییه‌كی كاریگهرو فراوانیان هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خوێندكارێكی به‌شی دیپلۆماسییەت و پەیوەندیەگشتیەکان به نوێنه‌رایه‌تی كوردستان و عێراق به‌شداری له پرۆگرامی FESی ئه‌ڵمانی ده‌كات.
رۆشنا سەردار، خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی دیپلۆماسییەت و پەیوەندیەگشتیەکان له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌شداریكردن و ئامانجی پرۆگرامه‌كه‌وه وتی: FES پرۆگرامێكی سیاسییه‌و ساڵانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی Friedrich Ebert Foundation ی ئه‌ڵمانییه‌وه كه (دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسییه‌و گرنگی به پرسه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان ده‌دات)، رێكده‌خرێت به به‌شداری ده‌یان خوێندكار له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی پرسه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ناوچه‌یی.
رۆشنا باسی له‌وه‌شكرد كه ته‌وه‌ری پرۆگرامی ئه‌كادیمیای هاوینه‌ی ئاشتی و ئاسایشی FES بۆ ئه‌مساڵ كه له رۆژانی ٢ تا ٦ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌چوو، بریتی بووه له هه‌واڵدان بۆ دروستكردنی هاوكاری ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندكاره هانی خوێندكاره‌كانی هاورێی ده‌دات به‌وه‌ی سه‌ره‌رای پابه‌ندبونیان به وانه زانستییه‌كانیان پێویسته به‌شداری له وۆركشۆپ و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بێت له تێگه‌شتنی زیاتر له بواره جیاجیاكاندا‌و زیاتر بره‌و به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و وانانه‌ی له به‌شی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان وه‌ری گرتووه فاكته‌رێكی به‌هێزبوون بۆ به‌شداری كارا‌و چالاكتربونی له میانه‌ی گفتوگۆی ته‌وه‌ره جیاجیاكانی پرۆگرامه‌كه‌دا.
رۆشنا، یه‌كێكه له‌و خوێندكاره كوردانه‌ی له نێو سه‌دان خوێندكاری دیكه له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه فۆرمی به‌شدارییان پركردبوویهوه، به‌هۆی بونی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن و لێهاتوییه‌كانی زمانه‌وه بۆ پرۆگرامه‌كه هه‌ڵبژێردرابوون و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.كه‌نعان حمهغریب، راگری كۆلێجی یاسا‌و رامیاری وه‌ك هاندانێك بۆ لێهاتویی و توانا كه‌سییه‌كانی خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشییه ئه‌و خوێندكاره.