پێشکەشکردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی " ناسینەوە و جیا کردنەوەی مرۆڤەکان لە ڕێگەی Iris چاوەوە "
2019-10-07 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
ئەمڕۆ بەرواری ٧-١٠-٢٠١٩ لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێک پێشکەش کرا بە ناەنیشانی " ناسینەوە و جیا کردنەوەی مرۆڤەکان لە ڕێگەی (Iris) چاوە وە " لە لایەن بەڕێزان ( د. مزهر العانی و مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش ) .
لە سەرەتادا بەڕێز د. مزهر بە شێوەیەکی گشتی تیشکی خستەسەر ئەو ڕێگا جیاوازانەی کە بەکار دەهێنرێت بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی مرۆڤەکان لە یەکتری و بەتایبەت لە ڕێگەی (Iris) کە لە ئێستادا توێژینەوە و کاری زۆری لەسەر دەکرێت.
پاشان بەڕێز مامۆستا زانا باسی لە هەنگاوەکانی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە کرد وەک چۆنیەتی کۆکردنەوەی داتاکان لە ناو خوێندکاراندا ، ئەو ئامێرانەی وێنەی چاویان پێگیراوە ، ئەو ئەلگۆریزمەی بەکارهاتووە لە توێژینەوەکەدا و دواتریش ئەنجامی کۆتایی بە ڕێژەی لە(٨٦%) لەگەڵ ئەو ڕێگری و جاڵینجانەی تووشیان بووە لە سەرەتای توێژینەوەکەوە تا کۆتایی.
لە کۆتایی سیمینارەکەشدا ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینیەکانیان و دەستنیشانکردنی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئەم توێژینەوەیە ، ئەوەندەی تر سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری زانکۆی گەرمیان بڵاوکراوەتەوە.