پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی پرۆژه‌ی دروستكرنی بینایه‌كی نوێ له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
2019-10-06 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
ئه‌مرۆ ٦\١٠\٢٠١٩ له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا كۆبویه‌وه‌و دواتریش له نزیكه‌وه پرۆژه‌ی دروستكرنی بینایه‌كی نوێی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ئێستا له قۆناغی ته‌واوبوندایه.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌لایه‌ن به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه پێشوازی لێكراو دواتر له میانه‌ی دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تیشك خرایه‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی مامۆستایان و خوێندكاران به ئامانجی دروستكردنی كه‌شێكی له‌باری زانستی و به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری پرۆسه‌ی فێركردن له رێگه‌ی دابین كردنی ته‌واوی پێداویستییه لۆجیستی و زانستییه‌كانی خوێندكاران به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی زانكۆ بۆ فراوانكردن و كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێجی نوێ و دروستكردنی تاقیگه‌و باڵه‌خانه‌ی نوێ به‌پێی پێداویستی كۆلێجه‌كان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چونی پرۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ له نێو كه‌مپی زانكۆدا، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی زانكۆ‌و ستافی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه كرد كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می زه‌مه‌نیدا توانیویانه پرۆژه‌كه بگه‌یه‌ننه قۆناغی كۆتایی كه وا بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆژه‌كه ته‌واو ببێت و بخرێته خزمه‌تی مامۆستایان و خوێندكاران.
جێی ئاماژه‌یه، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه زانكۆیه‌كی ئه‌هلی قازانج نه‌ویسته، ته‌واوی داهاتی زانكۆكه له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنی زانكوكهدا خه‌رج ده‌كرێت. به‌جۆرێك سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی زانكۆكه له یه‌ك بینا پێكهاتبوو، به‌ڵام له ئێستادا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خاوه‌نی دوو كامپ و ٦ باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌و چه‌ندین تاقیگه‌ی پزیشكی و كۆمپیوته‌رو ژمێریاری و هۆڵی دادگای گریمانه‌یی و كافتێریاو گۆره‌پانی وه‌رزشی پێكدێت و به‌رده‌وامیش له فراوانبوندایه.