سەردانی قوتابیانی بەشی کارگێری کار بۆ بانکی ناوەندی هەرێم و بانکی ئاڵای هەرێم
Search

سەردانی قوتابیانی بەشی کارگێری کار بۆ بانکی ناوەندی هەرێم و بانکی ئاڵای هەرێم


2019-10-04 (الجمعة) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢\١٠\٢٠١٩ بەسەرپەرشتی مامۆستا هۆشمەند محمد رسول، به‌ مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن و ئاشنابونی زیاتری خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کار سیمستەری حەوتەم لە چوارچێوەی وانەی (ادارة المصارف) سەردانێکی زانستی ئەنجامدرا بۆ بانکی ناوەندی هەرێم و بانکی ئاڵای هەرێم.

سەردانەکە لە سەرەتادا بۆ بانکی ناوەندی هەرێم بوو لە شاری سلێمانی بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە شێوازی بەرێوەچوونی کاری بانکەکان و سیستەمی بانکی لە هەرێم. دوواتر لەلایەن بەرێوبەرانی بانکی ناوەندی پێشەکییەک دەربارەی کار و چاڵاکیەکانی بانکەکە پێشکەشکرا و دوواتر قوتابیان چەندین پرسیار و سەرنجیان خستەروو و گفتۆگۆیەکی زانستیانە ئەنجامدرا. 

دوواتر سەردانی بانکی ئاڵای هەرێم کرا و بەهەمان شێوە گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان بەرێوبەرانی بانکەکە و قوتابیان ئەنجامدرا و باس لە شێوازی بەرێوەبردنی بانکەکان و گرنگی کەرتی بانکی کرایەوە لە پەرەپێدانی ئابوری.

له‌ كوتاییشدا خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم جۆرە سەردانە زانستیانە نیشانداو سوپاسی هەردوو بانکەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو و پێدانی ئەو دەرفەتە پێیان. ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد کە ئەم جۆرە سەردانانە ڕۆڵیکی گەورەی هەیە لە بەستنەوەی ژینگەی زانکۆ بەژینگەی کارەوە و ئاسانکاری دەکات لە تێگەیشتنیان لە بابەتە تیۆریەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و ئەزموونیان. 

 

 

سەردانی زانستی

سەردانی زانستی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی