کۆبوونەوەی ڕاگری کۆڵێجی زانست و تەکنەلۆجیا لەگەڵ وەفدی زانکۆی کوردستان – سنە
Search

کۆبوونەوەی ڕاگری کۆڵێجی زانست و تەکنەلۆجیا لەگەڵ وەفدی زانکۆی کوردستان – سنە


2019-09-25 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-٩-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و سەرۆک بەشی ئای تی و لێپرسراوی دڵنیایی جۆری کۆلێج و ژمارەیەک لە مامۆستایان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ وەفدی ڕەسمی زانکۆی کوردستان – سنە بەڕێز ( د. پەرهام مورادی ).

لە کۆبوونەوەکەدا دوای بەخێر هاتنی وەفدەکە لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش ڕاگری کۆلێج ، تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگ و پەیوەندیدار بە زانکۆ وەکو بابەتەکانی ئاڵوگۆڕی خوێندکار (Student exchange) ، کردنەوەی ماستەر بە هاوبەشی هەردوو زانکۆ ، ئەنجامدانی کۆنفرانس و سمپۆزێومی هاوبەش و چەندین بابەتی تر.

لە کۆتایدا وەفدی زانکۆی کوردستان – سنە دیاری تایبەتی زانکۆیان پێشکەشی ڕاگرایەتی کرد و هیوای سەرکەوتن و کاری پێکەوەیی زیاتریان بۆ خواست.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی