به‌شداری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پێشانگای زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا
2019-09-24 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌مرۆ ٢٤\٩\٢٠١٩ به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای (لۆرد سیتی) پێشانگای زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له یه‌كه‌م رۆژی پێشانگاكهداو و له میانه‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه به‌رێز مامۆستا نهجت حه‌سه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو تێیدا پێناسه‌یه‌كی كورتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو. هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له رابردوودا سه‌لماندوییه‌تی كه زانكۆی یه‌كه‌م و پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و به‌رده‌وامیش كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و ناوبانگه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه له كاتژمێر ١١ی به‌یانی تاوه‌كو ١١ شه‌و كراوه ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا كارمه‌ندانی تۆمارگای گشتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وام له خزمه‌تی خوێندكارانی خوشهویستدا ده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان و هه‌روه‌ها خوێندكار ده‌توانێت راسته‌وخۆ هه‌ر له پێشانگاكهو به هاوكاری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ فۆرمی وه‌رگرتن پر بكاته‌وه.