كۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی رێز لە مامۆستا و كارمەند و خوێندكارانی دەنێت
Search

كۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی رێز لە مامۆستا و كارمەند و خوێندكارانی دەنێت


2019-09-23 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لە مەراسیمێكی شایستە و كەموێنەدا و، بەدەم چەپڵە و نۆشكردنی شیرینیەوە و، لە کەشێکی دڵخۆشی و هاوڕێیانەدا، رێزی لە توانای زانستی و لێهاتوویی و کاری خۆبەخشی مامۆستایان و كارمەندان و خوێندکارانی خۆی گرت کە هەڵسوڕێنەری کارای چالاکییە زانستی و ئەکادیمی و فەرهەنگییەکانی كۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوون لە ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2018-2019.

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود (راگری کۆلێجی زمان و سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانسی زانکۆ) و، بە بەشداری هەریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سوهەیب مستەفا (بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) و د. صابر حسن رەسوڵ (سەرۆکی بەشی ئینگلیزی) و م. ساهمە عەبدولسەلام (سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس) و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، مەراسیمی رێزلێنان لە مامۆستایان و خوێندکاران و هاوکارانی پرۆژە زانستی و چالاکییە ئەکادیمییەکانی کۆلێجی زمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا م. موئمین یاسین محمدامین بەرپرسی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و سوپاسی هێزی چالاک و گەرموگوڕی مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد و، وتی: "بە دڵنیاییەوە ئەگەر پاڵپشتی و چالاکیی و هەماهەنگی مامۆستایان و خوێندکارانی كۆلێج نەبوایە نەماندەتوانی پرۆژە زانستی و چالاکییە رۆشنبیری و فەرهەنگییەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەین".

دواتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود (راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) لە وتەیەکیدا سوپاسی بەشداری کارای مامۆستایان و خوێندکارانی كۆلێج و هاوکارە کارگێڕی و ئیدارییەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد کە بوونەتە پایەی سەرخستنی زانکۆ. لە وتەكەیدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود وتی: "خوێندکارانی ئێمە شایستەی هەموو رێزلێنانێكن لەپای ئەو گیانە بەرزەی كاری خۆبەخشیان كە شان بە شانی پرۆسەی خوێندن بەرجەستەی ئەكەن.

هاوكات سوپاسی كۆلێجی زمانی ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایانی كۆلێج و كارمەندانی كۆلێج و زانكۆ كرد بۆ پشتیوانی و هاوكاری بەردەوامیان لە راپەڕاندنی كار و چالاكیەكانی كۆلێجمان." وەك رێزلێنانێك بۆ هەوڵ و ماندوبوونی كارمەندەكانی زانكۆ لە ئامادەكاری چالاكیەكانی كۆلێجی زمان، لە نێو ئاپۆڕای چەپڵەی قایم و دەستخۆشی خوێندكاراندا، راگری كۆلێجی زمان مەراسیمەكەی بە دابەشكردنی نامەی پێزانین بە كارمەندە ژینگەپارێزە نیپاڵیەكان دەستپێكرد.


دواتریش لە لایەن راگرایەتی و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرۆک و بریاردەری بەشی ئینگلیزی و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆوە بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و هاوکارانی کۆلێج و خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردوو و دەیان خوێندکاری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە دڵسۆزانە و خۆبەخشانە هاوکار بوون لە پرۆژە زانستی و ئەکادیمی و فەرهەنگییەکانی كۆلێج و زانكۆ.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، د. صابر حسن رەسوڵ (سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمان)ی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی هەموو هاوکارەکانی کۆلێجی زمانی کرد و راشیگەیاند: "ساڵی داهاتوومان پڕچالاکی زانستی و ئەکادیمی و رۆشنبیری دەبێت و هەموو پێکەوە ساڵێکی ئەکادیمی پڕبەرهەم تێدەپەڕێنین".

شیاوی باسە ساڵی ئەکادیمی 2018-2019، کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین پڕۆژەی زانستی و چالاکی ئەکادیمی و فەرهەنگی ئەنجامدا و یەکێک لەوانەش کۆنفرانسی زانستی ساڵانەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوو کە وەک یەکێک لە گەورەترین کۆنفرانسە زانستییەکانی عێراق بە بەشداری زیاتر لە نەوەد توێژەری عێراقی و کوردستانی لە ژێر ناونیشانی "ئاراستە نوێیەکانی زمان و پەروەردە و ئەدەب و وەرگێڕان" بەڕێوەچوو و دەنگدانەوەی گەورەی لە سەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە.

بۆ بینینی تەواوی وێنەی مەراسیمەکە کلیکی ئێرە بکە

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی