بە وێنە ..بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووانی زنجیره ۆركشۆپی "ئاراستە پەروەردەییە نوێیەكان" بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی
2019-09-20 (الجمعة) [ کلیة اللغات ]
له كۆتا رۆژی زنجیره وۆرک شۆپێ "ئاراستە پەروەردەییە نوێیەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی" كه چالاكییه‌كی هاوبه‌شی نێوان زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بوو، چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌ش كران و له كۆتاییشدا بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه ماموستایانی به‌شداربووی وۆركشۆپه‌كه.
ئه‌مرۆ ١٩\٩\٢٠١٩ به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ئه‌بوبه‌كر به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمدفرج یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمان و مامۆستا سه‌لام كه‌ریم عبدالرحمن به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كۆتایی به زنجیره وۆركشۆپه‌كانی "ئاراستە پەروەردەییە نوێیەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی" هات و بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووانی ۆركشۆپهكه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز مامۆستا سه‌لام كه‌ریم عبدالرحمن، به ناوی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه سوپاسی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به تایبه‌تی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی دامه‌زرێنه‌رو خاوه‌نی زانكۆ كرد "بۆ دامه‌زراندنی قه‌ڵایه‌كی زانستی به‌هێز له كوردستان".
له ماوه‌ی رۆژانی چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی كۆلێجی زمانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له میانه‌ی چوار وۆركشۆپدا چه‌ندین بابه‌تی جیاوازیان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانی وه‌ك: ناسنامەی مامۆستا، بەڕێوەبردنی پۆل و پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز، بارودۆخی پەروەردە و زمان، ئاڵەنگارییەکانی مامۆستای زمان، شێوازەکانی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و چه‌ندین ته‌وه‌ری تر گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هاوكات مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی به گهرموگورییهكی زۆره‌وه به‌شدارییان كردوو جه‌ختیان له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م جۆره چالاكییانه كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه چالاكییه‌كه رۆژی١٠\٩\٢٠١٩ ده‌ستی پێكردوو ئه‌مرۆ ١٩\٩\٢٠١٩ كۆتایی پێهات كه تێیدا زیاتر لە 50 مامۆستای وانەی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، شان بە شانی بەڕێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشداربوون.