زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێكی تایبەتي بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی رێكخست
2019-09-19 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
ئه‌مرۆ ٥ شه‌ممه ١٩\٩\٢٠١٩ كاتژمێر ١٠ی پێش نیوه‌رۆ له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له ناو كامپی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیمینارێك بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 ئامادەیی سازكرا.
سه‌ره‌تا به‌رێز پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سوهەیب ئامێدی، تیشكی خسته‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌كان و ئاستی زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سیستمی خوێندن له‌و زانكۆیه خسته‌روو.
پاشانیش د. محمد خانی، مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و پسپۆڕی دەرونناسی چه‌ندین ئامۆژگاری به پێزو گرنگی بۆ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی خسته‌روو و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته گه‌ران به دوای زانست و زانیاری‌دا گرنگترین شت بێت له‌م قوناغه‌ی ژیانی خوێندكارانمانداو ته‌واوی شته لاوه‌كییه‌كانی دیكه‌و هۆكاره‌كانی كات به‌سه‌ربردن و ته‌كنه‌لۆجیا نه‌بنه رێگر له خۆ رۆشنبیركردن و پێگه‌یاندنی خود.
هه‌روه‌ها د. محمد خانی، به‌رچاورونی پێویستی بۆ خوێندكاران خسته‌روو تا بتوانن بە شێوه‌یه‌كی دروست بڕیار لە داهاتووی خوێندنیان بدەن.
بۆ بینینی ته‌واوی سیمیناره‌كه كلیك له‌م لینكه بكه