ئاراستە پەروەردەییەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی؛ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وۆرک شۆپی سێھەمی بۆ مامۆستایانی سلێمانی سازکرد
Search

ئاراستە پەروەردەییەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی؛ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وۆرک شۆپی سێھەمی بۆ مامۆستایانی سلێمانی سازکرد


2019-09-17 (الثلاثاء) [ کلیة اللغات ]

رۆژی سێشەممە، لە درێژەی چالاکییە هاوبەشەکانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وۆرک شۆپێک لەسەر "ئاراستە پەروەردەییەکان بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی" بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا م. موئمین یاسین محمدامین مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتێکی پێشکەش کرد. لە میانەی بابەتەکیدا ئەو مامۆستایەی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە ھاوکات خوێندکاری قۆناغی کۆتایی دکتۆرایە، تەوەرەکانی "ناسنامەی مامۆستا، بارودۆخی پەروەردە و زمان، ئاڵەنگارییەکانی مامۆستای زمان، شێوازەکانی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان، مەعریفە پێویستەکانی مامۆستا، پەروەردەناسی ڕەخنەگرانە، هەماهەنگی مامۆستا و ناوەندی خوێندن و کۆمەڵگە، پڕۆژەی دروستکردنی کەمیونیتی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن و کاردانەوەکانی مامۆستا بەرامبەر بە ئاریشەکان"ی روونکردەوە

م. موئمین یاسین محمدامین، تیشکی خستەسەر بەرەوپێشچوونەکانی پەروەردەی زمانەوانی و ئەو ڕێگا جیاوازانەی روونکردەوە کە مامۆستای ئینگلیزی پێویستە بیانزانێت بۆ ناسینی خود و پێگە و بەرپرسیارییەتیەکەی و چۆنیەتی رێکخستنی مامەڵە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا.

" مامۆستای ئینگلیزی، پێگەی جیاوازە، رۆڵی سەختە و بەرپرسیارییەتیەکەی گەورەیە، پێویستی بە جیهانبینییەکی فراوانترە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو ئەو ئاڵەنگاری و ئاریشانەی رووبەرووی دەبنەوە، بۆیەش هەوڵدانی بەردەوامی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی و گەشەپێدانی زیاتر، ئەرکی رۆژانەی مامۆستایانی بەڕێزە" مامۆستای ناوبراو وای وت.

شیاوی باسە زیاتر لە 50 مامۆستای وانەی ئینگلیزی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، شان بە شانی بەڕێوبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەشداربوون و بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری کارای وۆرک شۆپەکەیان کرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی