ئەنجومەنی بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
Search

ئەنجومەنی بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا


2019-09-13 (الجمعة) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 13-٩-٢٠١٩ بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەشی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا (مەزن ئیسماعیل غریب) و بە ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایانی بەش.

لە سەرەتادا بەڕێز م. مەزن زۆر بە گەرمی بەخێر هاتنەوەی مامۆستایانی بەشی کرد بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن و هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێش چوونی زیاتری بۆ خواستن.

پاشان بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر چەند باسێکی گرنگ و پەیوەندی دار بە مامۆستایان و خوێندکارانەوە وەک ئامادەبوونی خوێندکاران ، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ، کردنەوەی کۆرسی ڕیسیتی خوێندکاران (Reseat Course) لە دوای کورسی بەیانیان، وەهاندانی مامۆستایان بۆ بەردەوم بوونیان لە سەر ھەمان کواڵیتی ساڵانی پێشوو و پێشخستنیپاشان بە گفتۆکردنی سەرجەم خاڵەکان لە لایەن مامۆستایانەوە کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات .

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی