خوێندكارانی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ئاپلیکەیشنێكی جیاواز دروست ده‌كه‌ن
2019-09-11 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پرۆژهیهكیاندا ئاپلیکەیشنێك دروست ده‌كه‌ن كه ده‌توانێت هاوكاری خوێندكاران بكات له پرۆسه‌ی بریارداندا بۆ پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانکۆلاین.
سیستمی هاوكاری خوێندكاران له بریاردان (SDSS (Student Decision Support System ناوی ئه‌و ئاپلیکەیشنهیه كه چه‌ند خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەسەربەشتی مامۆستا مەزن ئیسماعیل غه‌ریب دروستیان كردووه، به جۆرێك پاش داخلکردنی نمرەکان لەلایەن فێرخوازانەوە، باشترین ئەنجام پیشانی خوێندکار دەدات کە ڕیزبەندی بۆ دەکات لە بەرزترین نمرەوە تا کەمترین. ئەمەش بە پێی ویستی خوێندکار دەگۆرێت کە دەیەوێت چەند نمرە سەروو یان خوارووی نمرەکەی خۆی ببینێت.
(Student Decision Support System) یەکەمین ئاپلیکەیشنە کە بەکاردێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین، ئه‌م ئاپلیکەیشنە له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له چاکار جبار علی، بەرهەم محمد حسین، ڕەهێل فەریدون کریم، خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییه‌وه درووست کراوەو تونیویانه لە ماوەی یه‌ك ساڵدا گەشەی پێ بده‌ن تا گه‌یشتنی به‌م ئاسته‌ی ئێستا، كه ده‌توانێت خزمەتی فێرخوازانی پۆلی 12 بكات له پرۆسه‌ی بریاردان بۆ وه‌رگرتنیان له له زانكۆكانی هه‌رێمی كورستاندا.
بۆ بینینی ڤیدیۆی فێركاری چۆنیه‌تی كار پێكردن به پرۆگرامی SDSS كلیك لێره بكه