ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
Search

ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا


2019-09-08 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

ئەمڕۆ بەرواری ٨-٩-٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا (ئومێد حسن احمد) یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایانی بەش.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز م. ئومێد کورتە باسێکی پێشکەش کرد لەسەر کار و بەرنامەی بەش بۆ ئەم ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و چۆنیەتی جێ بەجێ کردنیان لە لایەن مامۆستایانەوە .

هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر چەند باسێکی گرنگ وەک پابەند بوونی خوێندکاران بە کاتی دەوام و ئامادە بوونیان لە هۆڵەکانی وانە ووتنەوە پێش مامۆستایان ، وەرگرتنی ئامادەبوون (غیابات) ی ڕۆژانەی خوێندکاران ، شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی Midterm ، گرنگی دان بە وانەکانی پراکتیکی ، دیاری کردنی نمرەی پێش کۆتایی وەرز (Prefinal) و کۆتایی وەرز (Final) ...هتد و پاشان گفتۆکردنیان لە لایەن مامۆستایانەوە .

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی