بەپێی پڕۆتۆكۆڵێكی فەرمی، هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی وەرگێڕی یاسایی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت
Search

بەپێی پڕۆتۆكۆڵێكی فەرمی، هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی وەرگێڕی یاسایی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت


2019-09-03 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]

ئەمڕۆ، ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رێكەتننامەیەكی لێكگەیشتنیان واژۆ كرد بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پڕۆژەی هاوبەش.
سەرەتا بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، بەخێرهێنانی نوێنەری فەرمیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كرد و، ئامادەیی زانكۆی دەربڕی بۆ هەر چالاكی و پڕۆژەیەك كە خزمەتی كۆمەڵگا و بەرجەستەكردنی دادپەروەری دەكات.

لای خۆیەوە بەڕێز دادوەر عبداللە اسماعیل امین، نوێنەری فەرمیی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، سوپاسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كرد بۆ خەمخۆری و ئامادەباشیان بۆ بەرەوپێشبردنی كاری پەیوەست بە دادگای ئاماژەبۆكراو و خۆشحاڵی دامەزراوەكەیانی دەربڕی بە بۆنەی واژۆكردنی رێكەوتننامەی لێكگەیشتن لەگەڵ زانكۆیەكی ئاست بەرز و بەناوبانگی وەك زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

جێی ئاماژەیە كە، بە پێی یەكێك لە بڕگەكانی رێكەوتننامەكە، كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی زانكۆ و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە هەفتەی داهاتوودا هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی وەرگێڕان لە نێو كامپی بناری گۆیژەی زانكۆ بۆ سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لەمساڵدا داواكاری مۆڵەتی وەرگێڕی یاساییان پێشكەشی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كردوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا وردەكاری ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوەیە رادەگەیەنرێت.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی