ساڵێكی نوێی ئه‌كادیمی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ستی پێكرد
2019-09-01 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ١\٩\٢٠١٩ له یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی ئه‌كادیمی ٢٠١٩-٢٠٢٠ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رویان له هۆڵه‌كانی خوێندن كرده‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی وانه‌كانیان.
پاش چه‌ند مانگێك له پشووی هاوینه‌و دوربونیان له هۆڵه‌كانی خوێندن، ئه‌مرۆ مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆ به گوروتینێكی زۆره‌وه ده‌ستیان به خوێندنی ساڵێكی نوێی ئه‌كادیمی كرد.
له سه‌ره‌تای رۆژهكهداو له كه‌شێكی پر شادی و خۆشی‌دا خوێندكاران به دڵخۆشییه‌وه پێشوازییان له هاوپۆله‌كانیان كرد و به‌وپه‌ری تامه‌زرۆییه‌وه باوه‌شی سۆز و خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌كتری كرده‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن له ساڵی نوێی خوێندنداو داواشی له سه‌رجه‌م مامۆستایان كرد به‌وپه‌ری توانایانه‌وه كۆشش بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی وشیارو زانستخواز.
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی پرۆسه‌ی بۆلۆنیاداو وه‌ك زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ له‌و بواره‌دا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هه‌موو ساڵێك له به‌رواری ١\٩ ده‌ست ده‌كاته‌وه به خوێندن.