پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی هه‌وڵ و ماندوبونی مامۆستایانی زانكۆ به‌رزده‌نرخێنێت
2019-08-27 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كۆده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبونهوی ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێی خوێندنی ئه‌كادیمی، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی دامەزرێنەر و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، له‌گه‌ڵ به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆدا كۆبویه‌وه‌و وێرای ده‌ربرینی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆ له رابردوودا، هاوكات داوای لێ‌كردن بهگورو تینه‌وه خۆیان بۆ پێشوازی له ساڵی نوێی خوێندن و خوێندكاران ئاماده بكه‌ن.
له كۆتاییشدا جارێكی دیكه به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێزانینی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایان كرد بۆ نواندنی وه‌فاو دڵسۆزی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یامه‌ی كه وه‌ك ئه‌ركێك له ئه‌ستۆیان گرتووه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و گرنگیپێدانی زیاتری خوێندكارن تاوه‌كو له ئاینده‌دا نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێت كه گیانی خۆشویستن و زانستخوازی له كۆمه‌ڵگادا بچێنن.