لە ژێر درشمی )پاسکیل دۆستی ژینگەیە( خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا چالاکیەکی وەرزشیان ئەنجامدا.
Search

لە ژێر درشمی )پاسکیل دۆستی ژینگەیە( خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا چالاکیەکی وەرزشیان ئەنجامدا.


2019-05-16 (الخمیس) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

بەرواری ١٦-٥-٢٠١٩ خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە ژێر دروشمی پاسکیل دۆستی ژینگەیە هەستان بە ئەنجامدانی چالاکیەکی وەرزشی لە ناو کەمپی دووی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بناری کۆیژە.

لەم چالاکیەدا خوێندکاران بۆ هاندانی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە پشووی نێوان وانەکان و سەقاڵ بوونیان بە وەرزش کردنەوە هەستان بە بەکارهێنانی پاسکیل و لێخوڕی لە ناو زانکۆ دا، ئەمە جگە لەوەی کە سروشتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی زۆر گونجاوە بۆ پاسکیل سواری لەبەر جوانی سروشتەکەی و بوونی بەرزی و نزمی لە خاکەکەیدا .

 بە پايسكيل دەڵێن دۆستى ژينگە چونكە هيچ زيانێكى لاوەكى و خراپی نیە بۆ ژینگە ، لەگەڵ ئەوەشداپاسکیل گازە خنكێنەر و پيسەكان بەرهەم ناهێنێت، وێڕاى ئەوەى هاوكارە بۆ تەندروستى و سەلامەتی مرۆڤەکان و بوونی لەشێكى ڕێك و جەستەيەكى زيندوو ، هەروەها ئاماژە بەوە دەدات كە هاتوچۆكردن بە پاسكيل لەم دۆخە داراييەدا دەتوانێت هاوكارى بكات لە كەمكردنەوەى خەرجيەكان و تێچووى گواستنەوە. 

لە کۆتایدا خوێندکاران زۆر سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یان کرد بۆ دابین کردنی سەرجەم پاسکیلەکان و هاوکاری کردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیە.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی