ئاگادارییەک لە راگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە:
Search

ئاگادارییەک لە راگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە:


2019-08-26 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]

لەگەڵ هیوای لەشساغی و بەسەر بردنی پشوویەکی ئاسوودە لە هاوین بۆ خۆتان و کەسوکارتان، کوڵێجی زمان خۆشحاڵە بە پێشوازیتان لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019_2020

تکایە ئاگاداربن کە رۆژی یەکشەممە 1/9/2019 دەوامی فەرمی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانییەوە وانەکان رێڕەوی ئاسایی خۆیان وەردەگرن و ، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەشدا خشتەی وانەکان لە رێگەی گروپەکانی فەیس بووکەوە بڵاودەکرێتەوە.

تکایە پابەند بن بە ئامادەبوونەوە چونکە تۆمار دەکرێت.

لەگەڵ ڕێزدا

راگرایەتی کۆلێجی زمانی
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
26/8/2019