114 سەرچاوەی زانستی پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کران
Search

114 سەرچاوەی زانستی پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کران


2018-12-10 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]

 

ئەمرۆ 10/12/2018 لە پرۆژەیەکی ئەکادیمیدا ژمارەیەک مامۆستا و لێکۆڵەری زانکۆی نیوکاسڵی بەریتانیا  ، 114 کتێب و سەرچاوەی زانستی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیان پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد کە لە لایەن بەڕێز  د. رێبوار شەفیع طاهر دەرچووی زانکۆی نیوکاسڵ لە بەیتانیا گەیەنرانە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

لای خۆشیانەوە هەریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمان و د. سابر حسن رەسوڵ سەرۆکی بەشی ئینگلیزی سوپاس و پێزانینی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان گەیاندە رێکخەرانی پرۆژەکە.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی