راگرى كۆلێج سوپاس و پێ‌زانین ده‌به‌خشێته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كۆلێج
2019-08-08 (الخمیس) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
پاش تەواوبوونی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی (2018-2019) راگرى كۆلێج سوپاس و پێزانینى به‌خشیه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كۆلێج و به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى..
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌روارى 8\8\2019 به‌رێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.صاڵح ئه‌حمه‌د حه‌مه، راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان/ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی له‌كۆبونه‌وه‌و دیدارێكى تایبه‌تدا وێڕاى به‌خشینى سوپاس و پێ‌زانین به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كۆلێج و به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى ئامازه‌ى به‌رۆڵى به‌رچاوى به‌ڕێزان سه‌رۆكى زانكۆ و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دا كه پاڵپشتى كۆلێجهكهبوون له‌به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وتى زانست‌دا، ههرلهومیانهیهشدا سوپاس گوزارى راگرایه‌تى كۆلێجى بۆ دوپاتكردنه‌وه، وه باسى له‌وه‌كرد كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كۆلێج پێكه‌وه ڕۆڵى ستافێكى چالاك و جدى و ئه‌كادیمى و زانستیی و دڵسۆزانه‌یان بینى بۆ خزمه‌تى خوێندكاران و ته‌واوكردنى ساڵى خوێندنى 2018-2019..
لهكۆتایایى وته‌كانیشیدا ئامازه‌ى به‌وه‌كرد كه زانكۆ و كۆلێج پلانى فراوانكردن و گه‌شه‌دانى زیاتریان هه‌یه بۆ كۆلێجى زانستهتهندروستییهكان و كردنه‌وه‌ى به‌شى نوێ و زانستى كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه و خوازیارانى بكات، تاكیدى له‌وه‌شكرده‌وه كه بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2019-2020 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به ئاماده‌سازى و شه‌وقه‌وه پێشوازى له خوێندكاران بكه‌ن و ببنه پاڵپشتیان بۆ به‌رده‌وام بوون و سه‌ركه‌وتنیان.