به‌شی تەکنەلۆجیایی زانیاری IT بویه چوارەمی خولی ساڵانەی تۆپی پێی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
2019-04-18 (الخمیس) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
خولی ساڵانەی تۆپی پێی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی یانەی تۆپی پێی یەكەی كاروباری خوێندكاران و بە بەشداری (34) تیپ كە نوێنەرایەتی بەش و قۆناغەكانی كۆلێجەكانی زانكۆیان دەكرد به بردنه‌وه‌ی به‌شی تەکنەلۆجیایی زانیاری IT بە پلەی چوارەم و به‌شی دارایی و بانك بەپلەی یەکەم كۆتایی هات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ١٨\٤\٢٠١٩ به ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆ‌و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ‌و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران لە یاریگای زانكۆ لە كەمپی بناری گۆیژە له پاش كێبركێیه‌كی به‌هێز له نێوان خوێندكارانی به‌شی تەکنەلۆجیایی زانیاری IT کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و بەشی یاسا و ڕامیاری کۆلێجی یاسا بۆ پلەی سێ یەم و چوارەم لەهەمان کاتدا به‌شی دارایی و بانك له كۆلێجی كارگێری و ئابوری له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شی زمانی ئینگلیزی له كۆلێجی زمان بۆ پلەی یەکەم و دووەم یاریان دەست پێ‌کرد، ، دواتر به‌شی تەکنەلۆجیایی زانیاری IT پلەی چوارەمی بەدەس هێنا و بە لێدانی یەكلاكەرەوه خوێندكارانی به‌شی دارایی و بانك توانیان ببنە پاڵەوانی خولەكە و پلەی یەکەم بەدەست بێنن.
له كۆتایی یارییه‌كه‌دا سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەش كرد‌و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەردوو تیپ، وتی: ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه دروستكردنی گیانی وه‌رزشی و دۆستایه‌تییه له نێوان خوێندكاران‌دا هه‌ربۆیه هیچ كه‌سێك له‌م جۆره چالاكییانه‌دا دۆراو نیه به‌ڵكو هه‌موان براوه‌ن له‌وه‌ی تونیوتانه به‌شدار بن و ئاستێكی به‌رز و نایاب پێشكه‌ش بكه‌ن.
بەڕێز پرۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید هیواشی خواست كه خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بتوانن له بواره‌كانی رۆشنبیری و وه‌رزش و هونه‌ریشدا پێشه‌نگ بن هه‌روه‌ك چۆن توانیویانه له بواری ئه‌كادیمیدا پێشه‌نگ بن.
دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆ مەدالیای رێزلێنانی بەخشییە یاریزانان و راهێنەران و ناوبژیوانانی خولەكە و هەروەها جامی سەركەوتنیشی بەخشی بە هەریەك لە تیپی یەكەم و دووەم.