ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (إدارة الاجتماعات الفعالة)
Search

ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (إدارة الاجتماعات الفعالة)


2018-12-20 (الخمیس) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

   ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری(٢٠ - ١٢ - ٢٠١٨) لە هۆڵی (٥٤) ی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، ۆرک شۆپێک لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر ( د.اسعد حمدی محمد طاهر) مامۆستا لە بەشی دارایی و بانک  پێشکەش کرا بە ناونیشانی ( إدارة الاجتماعات الفعالة)، لە ۆرک شۆپەکەدا باس لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی کۆبونەوە کرا بە هەردوو شێوازی تیۆری و  پراکتیکی.

     ئامانجەکانی ئەم ۆرک شۆپە بریتی بوو لە : ( گەشەپێدانی لێهاتوویی لە بەڕێوەبردن و ئەندامێتی لە کۆبونەوەکان بەتایبەتی لێهاتوویی لە پەیوەندییەکاندا ، فێربوونی چۆنێتی بڕیاردانی کاریگەر لە کۆبونەوەکاندا و بە دەستهێنانی ڕەزامەندی زۆرینەی ئەندامان، فێربوونی شێوازی بەشداریکردنی سەرجەم بەشداربووان، چۆنێتی کەمکردنەوەی کاتی کۆبوونەکان بەبێ ئەوەی کار بکاتە سەر جۆرێتی کۆبوونەوەکان، زانینی شێوازی هەڵسوکەوت کردن لە گەڵ کەسایەتییە جیاوازەکان، فێربوونی شێوازی پلاندانانی سەرکەتوو بۆ کۆبوونەوەکان، زانینی شیوازەکانی هەڵسەنگاندنی کۆبوونەوەکان ).

   شایانی باسە ۆرک شۆپەکە بە پرسیاری بەشداربووان و وەڵامی پرسیارەکان و سەرنج و تێبینی یەکان زیاتر دەوڵەمەند کرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی