مامۆستایەکی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کتێبێک لە دەزگای کامبرێج بڵاودەکاتەوە
2019-08-01 (الخمیس) [ کلیة اللغات ]
د. صابر حەسەن رەسوڵ پسپۆڕی وەرگێڕان و سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کتێبێک لەسەر وەرگێڕان دەنوسێت و له‌لایه‌ن ده‌زگای Cambridge Scholars Publishing ی به‌ریتانیه‌وه بڵاو دەکرێتەوە.
کتێبەکە لەژێر ناونیشانی " Journalistic Translation: Procedures and Strategies in English-Kurdish Translation of Media Texts " بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ئەکادیما و توێژینەوەی زانستی لە بواری وەرگێڕانی زمانەوانیدا دادەنرێت.
لەو بارەیەوە د. صابر حسن رەسوڵ نوسەری کتێبەکە ڕایگەیاند: کتێبەکەم لە لایه‌ن ده‌زگای Cambridge Scholars Publishing ی به‌ریتانیه‌وه چاپكراوه‌و باس له تێكستی ڕۆژنامه‌وانی و وه‌رگێڕانی ڕۆژنامه‌وانی و ته‌كنیكه‌كانی وه‌رگێڕانی ئینگلیزی-كوردی ده‌كات به‌تایبه‌ت له میدیای كوردیدا..
وتیشی: كتێبه‌كه له ٣٠٠ لاپه‌ڕه پێكهاتووه‌و شه‌ش به‌شی بنه‌ڕه‌تی كتێبه‌كه بریتین له:
Kurdish Language, Journalistic Texts and Translation
Translation Procedures and Strategies
Patterns of General Translation Procedures
Patterns of Cultural Translation Procedures
Overall Translation Strategies in Journalistic Corpus
Journalist-Translators and Translatorial Practices in the Kurdish Media
شیاوی باسە ئەم کتێبە، تێکستێکی ئهكادیمیهو سودی زۆری ده‌بێت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و توێژه‌ران و كه‌سانی پیشه‌گه‌ری بواری وه‌رگێڕان.
بۆ کردنەوەی کتێبەکە کلیکی ئێرە بکە