خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانیان بەسەرکەوتووی کۆرسی Robotic (Design a Drone) تەواو بکەن لە زانکۆی کوردستان – سنە لە ووڵاتی ئێران
Search

خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانیان بەسەرکەوتووی کۆرسی Robotic (Design a Drone) تەواو بکەن لە زانکۆی کوردستان – سنە لە ووڵاتی ئێران


2019-07-27 (البست) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دوای تەواو کردنی کۆرسی یەکەم لە زانکۆی کوردستان – سنە لە ووڵاتی ئێران بەشداریان کرد لە دووەم کۆرسی ئەکادیمی کە ئامادە کرابوو لە لایەن کۆلێجی ئەندازیاری کۆمپیوتەرەوە بە ناونیشانی Robotic (Design a Drone) .

ئەم کۆرسە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. پەرهام مورادی مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری کۆمپیوتەر بەڕێوەچوە وە لە لایەن مامۆستا فەربووت زادە مامۆستا لە زانکۆکانی تاران ومامۆستا ئارمان بەرێوەبەری سەنتەری ڕۆبۆتیکی زانکۆی کوردستان وترایەوە.

لەم کۆرسەدا خوێندکاران فێرکران کە چۆن بتوانن بە شێوەی میکانیکی و پڕۆگراماتیکی کار لەسەر Quadcopter بکەن ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بە ئومێدی ئاشنا بوون و فێر بوونی خوێندکاران لەم بوارەدا زانکۆی گەشەپێدانی مرۆی ٢٠ دانە لە Quadcopter ی ئامادە کردبوو لەسەر بوجەی خۆی تا خوێندکاران بتوانن زیاتر پراکتیکی لەسەر بکەن .

لە کۆتایی کۆرسەکەدا سەرجەم خوێندکاران توانیان بە تەواوی کار لەسەر Quadcopter بکەن و هەریەکەیان بەجیا بتوانێت ببێتە خاوەنی Quadcopter ی خۆی .

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی