خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە گەشتێکی زانستی سەردانی ووڵاتی ئێران دەکەن
Search

خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە گەشتێکی زانستی سەردانی ووڵاتی ئێران دەکەن


2019-07-27 (البست) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوە و دیداری زانستی لە نێوان زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ژمارەیەک لە زانکۆکانی ووڵاتی ئێران بە مەبەستی زیاتر ئەنجامدانی کاری هاوباش و پێکەوەیی ، چەند ڕێکەوتننامەیەک لە چەندین بواری جیاوادا واژۆ کرا .

یەکێک لەو بوارانەی کە ڕێکەوتننامەیەی لەسەر واژۆ کراوە بریتی یە لە بواری (Student   Exchange ) لە نێوان زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی و زانکۆی کوردستان – سنە بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێنمایی یەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هەر بۆ ئەم مەبەستە و لە قۆناغی یەکەمدا ٣٠ خوێندکار لە هەردوو کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و کۆلێجی زمان ئامادە کراون بۆ ئەم گەشتە زانستیە و لە بەرواری ١٣-٧-٢٠١٩ بەرەو ووڵاتی ئێران بەڕێ دەکرێن بە سەپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت کە پێک هاتووە لە بەڕێزان د. ئەمجەد محەمەد عەبدوڵا مامۆستای کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و زانا عزیز کاکەڕەش مامۆستای کۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا و موئمین یاسین محمەدئەمین مامۆستای کۆلێجی زمان.

شایەنی باسە زانکۆی کوردستان – سنە لە ساڵی ١٩٧٤ دامەزراوە و لە ئێستادا لە ٨ کۆلێج پێکهاتووە ، زانکۆی کوردستان هەشتا بەشی جیاوازی پێک هاتووە و لە ئێستادا زیاتر لە دوانزە هەزار خوێندکاری لە ئاستە جیاوازەکاندا هەیە و سەدان خوێندکاریش لە هەرێمی کوردستانەوە ئێستا سەرقاڵی خوێندنی باڵان لەو زانکۆیەدا. زانکۆی کوردستان یەکێکە لە زانکۆ بە ناوبانگەکانی ئێران و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستی ناخۆیی و نێودەوڵەتی رانکینگێکی بەرزی هەیە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی