فۆتۆستۆری: لەگەڵمان بن بۆ گەشتێکی زانستی و فەرهەنگی ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی کوردستان لە سنە پرۆژەیەکی ئەکادیمی هاوبەشیان سازکرد
Search

فۆتۆستۆری: لەگەڵمان بن بۆ گەشتێکی زانستی و فەرهەنگی ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی کوردستان لە سنە پرۆژەیەکی ئەکادیمی هاوبەشیان سازکرد


2019-07-25 (الخمیس) [ کلیة اللغات ]

بەرەبەیانێکی هاوین، شەممە (١٣ی تەمموزی ٢٠١٩) , بەر لە یەکەمین تینی گەرمای رۆژ، لە سلێمانییەوە بەرەو شارە جوان و دڵگیرکەی سنە بەڕێدەکەوین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی هەردوو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی کوردستان کە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانە.uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

بەشداربووانی گەشتەکە پێکهاتوون لە هەریەک لە بەرێزان د. ئەمجەد محەمەد عەبدوڵا مامۆستای کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و موئمین یاسین محمەدئەمین مامۆستای کۆلێجی زمان و زانا عەزیز کاکەڕەش مامۆستای کۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا، بە یاوەری سی خوێندکاری بەشەکانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە لەسەر بنەمای بەرزی ریزبەندی نمرەكانیان لە سەر ئاستی سمێستەرە دیاریكراوەكان هەڵبژێردرابوون.

بەشداربووان ڕێگای رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرینە بەر، دڵخۆشی و ورەی بەرز و بەرامەی فەرهەنگ و کلتور و رۆشنگەری رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە هێزی نشینگەیی و نساری پشووی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

لەگەڵ رەتبوون بە مەرزی باشماخ و گەشتنە سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لایەن وەفدی تایبەتی زانکۆی کوردستانەوە مێماننەوازانە بەخێرهێنراین و دیمەنی دەریاچەی زرێباری دڵنشین بوویە یەکەم وێستگەی گەشتە ئەکادیمی و فەرهەنگییەکەی وەفدەکەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینی کیشوەری ئاسیایە کە دەکەوێتە سنوری شاری جوان و دڵگیری مەریوان. مەریوان یەکەم شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە کە نزیکەی سەدوپەنجا هەزار دانیشتووی هەیە کە بە هەردوو دیالێکتی سۆرانی و هەورامی قسە دەکەن و ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی ئەم ناوچەیە دەکەن.uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

پاش پشوویەکی کورت، مەریوان بەرەو قووڵایی پارێزگای کوردستان بەجێدەهێڵین، دیمەنی دڵنشینی گوند و دێهاتەکانی رۆژهەڵات و سەرقاڵیی خەڵکی زەحمەتکێش بە ئاژەڵداری و باخەوانی و کشتوکاڵییەوە لە جوانترین دیمەنەکانی حەوێنەرەوەی شەکەتییەکانن، سەروئاباد یان سەوڵاوا، دووەمین شارۆچکەی سەر رێگەیە، سەوڵاوا بە ناوەندی فەرهەنگی و موزیک ناسراوە، لە بەردەوامی رێگادا، کەڕاوا و ڕەزاو و گۆشخانی وشاری مێژوویی نگڵ تێدەپەڕێنین، نگڵ دێهاتی کەلەپورییە، کە نوسخەیەکی گەورەی قورئانی پیرۆزی تێدایە کە بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان هی سەردەمی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفانە.

ئێوارە درەنگ لەگەڵ نەسیمی ئاویەر و نەوای عەباسی کەمەندی و هۆنراوە نیشتیمانییەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا، دەبینە میوانی شارە جوان و بەهەشتییەکەی سنە و بەڕێوەبەری بەشی نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان دێتە پێشوازیمان. سنە پایتەختی پارێزگای کوردستانە، ناوەندێکی فەرهەنگی و رۆشنگەرییە، ئەوەی لە هەمووی سەرنجڕاکێشترە ئاوهەوای فێنک و سەوزایی و دیمەنە دڵرفێنەکانی سنە و رووخۆشی دانیشتوانی سنەیە، لە سنە تۆ هەرگیز خۆت بە غەریبە نازانیت و هەمووان بە رووی خۆشەوە پێشوازیت لێدەکەن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییزانکۆی کوردستان وێستگەی کار و پرۆژە و وۆرک شۆپ و کارگە زانستییەکانی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە، کۆرسەکان بە درێژایی دە ڕۆژ لە هەردوو کۆلێجی زمان و وێژە و کۆلێجی ئەندازیاری کۆمپیوتەر بەڕێوەدەچن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییماوەیەک لەمەو پێش وەفدێکی باڵای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆ و هاوشاندی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی چەند زانکۆیەکی رۆژهەڵاتی كوردستانیان کرد و، لێکتێگەشتننامە (MOU)یان لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە شاری سنە واژۆ کرد و ئەم گەشتەش کە ئیکسچەینج پڕۆگرامە بەرهەمی ئەو نامەی لێتێگەشتنەیە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییگروپەکانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر و ئایتی دەچنە ناو کۆرس و وۆرک شۆپەکانەوە، چەندین سیمیناری جیاواز و راهێنانی جیاواز وەردەگرن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییکۆلێجی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان یەکێکە لە بەهێزترین کۆلێجەکانی زانکۆ لە چوار زمانی جیاوازدا بەشی ئەکادیمی هەیە و لەسەر ئاستی بەشی ئینگلیزیش یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئێران، خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی شەش وۆرکشۆپی تایبەتیان پێشکەشکرا، کە بریتی بوون لە، زمانی کوردی و جیهانگەرایی، میتۆد و پۆست میتۆد، لێکۆڵینەوەیی کلتوری، وانەوتنەوەی کاریگەر، شیکاریی ڕەخنە، و پێگەی زمانی ئینگلیزی لە جیهاندا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

لەگەڵ زنجیرەی وۆرک شۆپ و کۆرسەکاندا، خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کوردستان و کتێبخانە و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ ئاشنا دەکرێن، چەند پرۆفیسۆرێکی رووخۆش مێژووی دروستبوون و گەشەی کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ بۆ خوێندکاران دەخەنەڕوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی کوردستان یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئێران کە هەشتا بەشی جیاوازی هەیە و لە ئێستادا زیاتر لە دوانزە هەزار خوێندکاری لە ئاستە جیاوازەکاندا هەیە و سەدان خوێندکاریش لە هەرێمی کوردستانەوە ئێستا سەرقاڵی خوێندنی باڵان لەو زانکۆیەدا.

گروپی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێجی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتوون لە بیست خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لە دوو کۆرسی جیاوازدا راهێنان وەردەگرن، کۆرسێکی تیۆری و کۆرسێکی پراکتیکی کە کارکردنە بە رۆبۆتیک، چەند پرۆفیسۆرێکی بەتوانا لە زانکۆی تاران و زانکۆی کوردستانەوە راهێنان بە خوێندکاران دەکەن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

لە دیمەنە سەرسەوزەکانی سنەوە بە پیاسەی ئێوارانی شار و نەسیمی دڵنشینی غروبی ئاویەر و گوێگرتن لە شەپۆلەکانی دەریاچەی قشڵاق، بە تەنیشت بۆن و بەرامەی خواردنی کوردەواری و مەستبوون لە موزیک و ئاوازی فەرهەنگی کوردی لە ماڵی کوردی و شوێنەوارە مێژوویەکانی سنە پشوو وەردەگرین. لە سنە ئیتر تۆ هەر کەسێک بیت و لە هەر شوێنێکی دونیا هاتبیت میوان نیت و دەبیتە خاوەن ماڵ.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

شەوانی شار پڕن لە چیرۆکی دڵنەوایی، هەر شەقامێکی کلاسیکی سنە، ئاوازێکی عەباسی کەمەندی و مەزهەری خالقی و شەهێن تاڵەبانی و سەعدوڵای نەسیرییە، دەنگی دەف و رەنگی دەف، قانگێکی نەرمن بۆ ئارامی و بەرهەمی دەستوپەنجەی سنەییەکانیش لبادێکن بۆ پشووی جەستەیەکی ماندوو. شەربەتی هەنجیر یان هەنجیراو، بە ڕەنگ و تام و بۆنەوە رۆح مەست دەکات و ماندوویەتی دەحەسێنیتەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

رۆژی پێنج شەممە ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩، كە دەكاتە شەشەم رۆژی گەشتە زانستیەكەی خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، وادەی سەفەری یەکێکیترە لە پارێزگا دێرین و مێژوویەکانی ئێران وەردەگرین. سبەینێ زوو، لەگەڵ خەوەنۆچەی تیشکی خۆردا، سنە بەرەو هەمەدان جێدەهێڵین، دێگولان و قوروە تێدەپەڕێنین .

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

هەمەدان، شارێکی مێژووییە، دەکەوێتە بناری شاخی ئەڵوەند، کۆنترین شاری ئێران و یەکێکە لە شارە مێژوویەکانی جیهان، بە پایتەختی مێژوو و شارستانییەتی ئێران ناسراوە، وەفدەکەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەرەو هگمەتانە شوێنەواری دێرینی شارەکە بانگهێشت دەکرێین، هگمەتانە شوێنەواری دێرینی زیاتر لە دووهەزار ساڵەی شاری هەمەدانە، لەوێوە دەچینە خزمەتی پزیشک و یاسادانەر و عەلامەی گەورەی جیهان، باڵای بەرزی ئەبوعەلی سینا، لەگەڵ دیمەنی گۆڕەکەی و نیشاندانی وێنە و پەیکەر و کتێب و ئامێرە پزیشکیی و یاساییەکانی خۆڕسكانە رێزێكی زۆر بۆ توانا شاراوەكانی مرۆڤ پێشكەش دەكەین. لە هەمەدان هەر کۆڵانێکی قسە و هەر شەقامێکی زیکری خێری زانایەکی کەڵەگەت و شاعیر و ئەدەیبێکی ناوداری وەک بابا تاهیری هەمەدانی دەکەن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

وێستەگەی کۆتایی گەشتی وەفدەکەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ ئەشکەوتی مێژوویی و دێرین و ئەفسوناوی عەلی سەدرە، هەڵکەوتە لە نزیک گوندی عەلی سەدری سەر بە پارێزگای هەمەدان، کەشوهەوایەکی تەمام جیاواز، دیمەنی ئەفسوناوی، بلواری سیحری و گۆماو و فێڵاوی سەیر و سەمەرە، تێکەڵ بە بێدەنگییەکی ئارامبەخشی سێ کیلۆمەتری ژێر زەویت دەکەن، زیاتر لە نیوەی ڕێگاکە بە بەلەمی بەیەکەوەبەستراو تێدەپەڕێنین و هەر چەند مەترێک نیشانەیەکی گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە نەخشێنراوە و زانیاری لەسەر قووڵاوی ئاوەکە و ئاڕاستەی هاتن و چوون دیاریکراوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

بۆ بەشداری لە مەراسیمی کۆتایی و لەسەر بانگهێشتی فەرمی پرۆفیسۆر دکتۆر رەحمەت سادقی، سەرۆكی زانكۆی كوردستان، بەرەو سنەی جوان شۆڕدەبینەوە، لە سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە چاوەڕوانیماندان، هاوڕێ لەکەڵ دکتۆر عەبدوڵا حەسەن زادە، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی زانکۆ و ستافەکەی دەچینە سەرۆکایەتی زانکۆ، پێشوازییەکی کەموێنە ئاوێتە بە زمانێكی شیرین و پڕ لە ئەدەب و ستاتیكا كە هەرچەند لە جوانیەكانی بدوێی كۆتایی نایەت.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

لە وتەیەکیشیدا پرۆفیسۆر دکتۆر رەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە، پاش بەخێرهێنانی گەرم رایدەگەیەنێت: خۆشحاڵین بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک یەکێک لە باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێرە ماڵی خۆتانە و خۆتان بە خاوەن ماڵ بزانن، و ئێمە لە داهاتووشدا کاری پێکەوەیی زیاترمان دەبێت.

دەشڵێت: بەردەوامی هەماهەنگی زانکۆکان دەبێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشبردنی توانا و لێهاتووی خوێندکارانی زانکۆکان، ئێمە دڵخۆشین بەم هەنگاوە و هەوڵی فروانتری دەدەین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

لای خۆشیەوە د. ئەمجەد محەمەد عەبدوڵا مامۆستای کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرپەرشتیاری وەفدەکە، سوپاسی پێشوازی گەرمی سەرۆکی زانکۆ و کۆلێج و بەشەکانی زانکۆی کوردستانی کرد لەسەر ئەرک و ماندووبونیان لەو ماوەیەدا.

دەشڵێت: ئێمە بە گرنگی دەزانین ئەم هەماهەنگییە فروانتر بکرێت بۆ ئاستی کۆنفرانس و کۆنگرەی زانستی و ئەکادیمی هاوبەشی و، پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندكار و مامۆستا لە سەرجەم بەش و كۆلێجەكانی زانكۆ.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

هاوکات چەند مامۆستایەکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و ئینگلیزی زانکۆی کوردستان، دڵخۆشی خۆیان بە ئاستی خوێندکاران و بەهێزی توانا و لێهاتوویی مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرسامیان بە پەیوندی بەهێز و هەماهەنگی و هاوڕێیەتی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەربڕی. لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا لە ناو چەپڵەڕێزانی ئامادەبوواندا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

مەسیری سنە بۆ مەرزی باشماخ لە سنوری شاری پێنجوێنی سەرشار لە ناوازەیی و دڵرفێنی بەرەو سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری بوویە دوا وێستگەی گەشتە زانستی و ئەکادیمی و فەرهەنگییەکەی وەفدی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ زانکۆی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی