خولێكی راهێنان بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری وانه وتنه‌وه پێداگۆجی
2019-07-03 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ‌و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پێدانی توانا زانستییه‌كانی مامۆستایان و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خولێكی راهێنانی بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری وانه وتنه‌وه (پێداگۆجی) كرده‌وه.
دوای به‌شداری كردنیان له خولێكی راهێنان بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری وانه وتنه‌وه (پێداگۆجی) له وڵاتی فیلله‌ندا، هه‌ریه‌ك له مامۆستایان د.ئه‌حمه‌د حه‌مه غه‌ریب و مامۆستای یاریده‌ده‌ر ئه‌رین مه‌حمود مسته‌فا، خولێكی هاوشێوه‌یان بۆ مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرده‌وه‌و تێیدا به وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر نوێترین شێواز‌و رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
خولی راهێنانی مامۆستایان (پێداگۆجی) به پێی نوێترین پێشكه‌وتنه‌كانی بواری وانه‌وتنه‌وه له جیهاندا پرۆگرامێكی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه‌و زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كێكه له سپۆنسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆگرامه‌كه كه ئامانج لێی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی زانكۆیه له‌سه‌ر شێواز‌و میتۆده نوێیه‌كانی فێركردنی خوێندكار له زانكودا.