وه‌فدی باڵای زانكۆ چه‌ند ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی كوردستان له سنه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
2019-07-02 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ زانكۆكانی ئێران، وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چه‌ند سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی كوردستانیان له شاری سنه به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ئه‌بوبكرو پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، راگری كولێجی زمان سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی كوردستانی حكومیان كرد له شاری سنه، له‌وانه؛ سه‌نته‌رى روشدو سه‌نته‌رى پاركى زانست و ته‌كنولوجیا و سه‌نته‌رى كوردناسى له زانكۆی كوردستانی حكومی له شاری سنه.
له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی باڵای زانكۆ له نزیكه‌وه ئاشنا كران به شێوازی كاركردنی ئه‌و سهنتهرانهو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی زانستیانه له نێوان توێژه‌ر و بازادا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانكۆ‌و بازار پێكه‌وه ببه‌ستنه‌وه له رێگه‌ی سه‌نته‌رى توێژینهوهكانیانهوه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ساڵێكه ئه‌و سه‌نته‌رانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به وردی له لایه‌ن لێپرسراوانی سهنتهرهكانهوه كاروچالاكییه‌كانیان بۆ وه‌فده‌كه خرایه‌روو.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌فدی باڵای زانكۆ به‌بایه‌خه‌وه كاری ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند و ده‌ستخۆشیان لێ‌كردن بۆ ئه‌و كاره باشانه‌ی ئه‌نجامیانداوه به‌تایبه‌ت له روانگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ به بازاری كاره‌وه. داهێنانی ئه‌م سه‌نته‌رانه گرنگی خوی هه‌یه، نه‌ك ته‌نها بۆ خوێندكاران و ده‌رچوانی زانكۆ به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م به‌هره‌مه‌ندان و زانست دۆستانیش كه پرۆژه‌ی زانستی‌یان هه‌یه‌و سه‌نته‌ره‌كان پاڵپشتییان ده‌كه‌ن.