سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته مامۆستایه‌كی به‌شداربووی پڕۆگرامی ھەمفری
2019-06-27 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
پاش تەواوکردنی پڕۆگرامی ئه‌كادیمی ھەمفری ئەمەریکی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بواری پەروەردەی رەخنەگرانە لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێز لێنان ده‌به‌خشێته مامۆستایه‌كی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
رۆژی ٢٧\٦\٢٠١٨ به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازی كرد له به‌رێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاهۆ سەعید، مامۆستای زمانی عەرەبی له کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پاش به‌خێرهێنانه‌وه‌یان ستایشی رۆڵیانی كرد له‌وه‌ی توانیویانه به‌شدارێكی كارای ئه‌و پرۆگرامه ئه‌كادیمییه گرنگه بن و بتوانن زیاتر په‌ره به توانا كه‌سییه‌كانیان بده‌ن لە بواری پەروەردەی رەخنەگرانەو خزمه‌تكردن به نه‌وه‌كانی داهاتومان.
زەمالەی ھیوبێرت ھەمفری پڕۆگرامێكی ئه‌كادیمی ئەمەریکیهو لە ڕێی ئەم پڕۆگرامەوە ئەو پیشەگەرانەی چەند ساڵێک ئەزموونیان لە پیشەکانی خۆیان ھەیە دەنێردرێنە ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی پیشەیی و توانای سەرکردایەتیکردن. ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەبێت توانای سەرکردایەتیکردن و خۆتەرخانکردن بۆ خزمەتی گشتی بخەنە ڕوو .
بۆ زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە و ئەو بواری خوێندنانەی پڕۆگرامەکە دەیانگرێتەوە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری، كلیك لێره بكه: