سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی زانکۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی ده‌كات
Search

سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی زانکۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی ده‌كات


2019-06-23 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند ۆركشۆپێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و دارشتنی پلانێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی زانستی وه‌فدێكی زانکۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی سه‌ردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ده‌كه‌ن.

رۆژی ٢٣-٦-٢٠١٩ به‌رێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆ به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی زانکۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز پڕۆفیسۆ د. محمد حنینی و له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا ورده‌كارییه‌كانی ئەنجامدانی یەکەمین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتیان له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا تاوتوێ كرد.
ئەنجامدانی یەکەم وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دوای ئەوە هات کە سەرۆکایەتی زانکۆ پلانی کاری توێژینەوەی هاوبەشی داڕشت لەگەڵ زانکۆی ناوبراو و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بە دو وۆرک شۆپ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە زانستیە گرنگە دانرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی