گەردونناسی و پەرەسەندنەكانی فیزیای كارەكی; لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا
Search

گەردونناسی و پەرەسەندنەكانی فیزیای كارەكی; لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا


2019-06-23 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

 ئەمرۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی2019 زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە سەر زانستی گەردوونناسی و فیزیای  كارەكیسازکرد.

لە وۆرکشۆپەکەدا هەر یەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پرۆفیسۆر دکتۆر محمەد حەنینی مامۆستای زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا دوو بابەتی گرنگیان پێشکەش کرد.

لە تەوەری یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر محمەد حەنینی مامۆستای زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا بابەتێکی پێشکەش کردلەسەرەتای بابەتەکەیدا پرۆفیسۆر دکتۆر محمەد حەنینی پیشەکییەکی لەسەر زانکۆی نوتینگهام پێشکەش کرد و دواتریش بە گرنگییەوە باسی لە گروپەکانی توێژینەوە کرد کە ئەوان ئەندامن تیایاندا و توانیویانە تا ئێستا رانکێکی بەهێزی توێژینەوە لە ئاستی جیهاندا تێپەڕێنن.

هەروەک  بابەتەکەی پرۆفیسۆر حەنینی قسەکردن بوو لە سەر سەرچاوەکانی وەدەسخستنی وزە کە ئێستا و بە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە جیهاندا بەکاردەهێنرێن و بە شێوەیەکی تێروتەسەل باسی چۆنیەتی وەگەڕخستنی وزەی خۆر کرد بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێ زیاتر سود لە وزەی خۆر وەربگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا چونکە کەشوهەوای گونجاوتری هەیەتیشیکیشی خستە سەر چەندین نمونەی جیاواز کە لە جیهاندا ئێستا پەیڕەوی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای پێویست لە تیشکی خۆرەوە دەکەن ،سەرەڕای ئەوەی كە وزەی نوێكراوە دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەكی بەهێزی بزنس و سەرمایەگوزاری تاكی خاوەن پڕۆژە لەم وڵاتانەدا.

لە تەوەری دووەمی وۆرکشۆپەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید -سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە پسپۆڕی فیزیایە و زیاتر لە سی ساڵە مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە توێژەرە چالاكەكانی بواری فیزیابابەتێکی پێشکەش کرد.

لە بابەتەکەیدا پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید تیشکی خستە سەر پەرەسەندنەکانی بواری فیزیا وگەردوونناسی و دواتریش بە تێروتەسەلی بابەتەکەی لەسەر  چاڵە رەشەکانی گەردوونBlack Holesچڕکردەوە و مێژووی دۆزینەوەی بلاک هۆڵی شیکردەوە و ئاماژەی بە قۆناغەکانی دروستبوون و گەشەی ئەستێرەکان کرد و روونیکردەوە کە دروستبوونی چاڵی رەش لە گەردوونداواتای قۆناغی کۆتاییهاتنی ئەستێرەیەکە.

باسی لە کاریگەری چاڵە ڕەشەکان لەسەر گەردوون کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە زانایان و توێژەرەکانی بواری گەردوونناسی قۆناغی باشیان بڕیوە لە تێگەشتن لە نهێنییەکانی گەردوون و تازەترین پێشکەوتنیش ئەوە بوو کە مانگی نیسانی ئەمساڵدا توانترا بۆ یەکەمجار وێنەی  یان چاڵی رەش Black Hole -لە بۆشایی ئاسماندا بگیردرێ کە دەیان ساڵی رووناکی لە زەویەوە دوورە.

گەردوونناسی ئەو زانستەی رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو پێش دەچێت و تا دێت نهێنییەکانی گەردوون زیاتر ئاشکرا دەبن-، ئەم راستییە هاندەری سەرەکی بوو کە ژمارەیەک بەرچاو لە مامۆستایان و لێکۆڵەرانی بواری گەردوونناسیو    تەكنەلۆجیا بە گەرموگوڕییەوە بەشداری وۆرکشۆپە  نێودەوڵەتیەكەیزانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان کرد.

لە کۆتایی تەوەرەکانیشدا لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار خرایەڕوو و توێژەرانیش روونکردنەوەی پێویستیان خستە ڕوو.

سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان، وەک لایەنی جێبەجێکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی  وکۆرس و چالاکی هەمەجۆری سازکردووە و ،وۆرکشۆپەکەی ئەمرۆش  هەرلە لایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان DCRT ەوە بەڕێوەبرا.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی