بانگهێشت کردنی ستافی ئاسیا حەواڵە بۆ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

بانگهێشت کردنی ستافی ئاسیا حەواڵە بۆ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2019-06-22 (البست) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ئەم وەرزەیدا ڕۆژی دووشەممە لە بەرواری ٢٤-٦-٢٠١٩ هەڵدەسێت بە بانگهێشت کردنی ستافێک لە ئاسیا حەواڵە کە پێکدێن لە بەڕێوەبەری ئاسیا حەواڵە و چەند کارمەندێک بەمەبەستی پێشکەش کردنی سیمینارێکی تایبەت دەربارەی ئاسیا حەواڵە و دواتریش کردنەوەی ئەژماری تایبەت بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران لەلایەن کارمەندانی ئاسیا حەواڵەوە لە هەمان ڕۆژدا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەتوانن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە لە هۆڵی هونەر عمر سورچی ئامادەبن بە مەبەستی ئاشنا بوون بە سیستەمی ئاسیا حەواڵە و کردنەوەی ئەژماری تایبەت بە خۆتان لە هەمان ڕۆژدا بە بێ بەرامبەر.

تێبینی : پێداویستیەکان بۆ کردنەوەی ئەژماری ئاسیا حەواڵە :

             - کارتی نیشتیمانی (بطاقە الوطنیە) یان پێناسی باری شارستانی (بطاقە الاحوال الشخصیە)

             - کارتی زانیاری (بطاقە المعلومات)

 

ئاسیاحەواڵە چیە؟

http://asiahawala.iq/Kurdish/index.html

ما هي آسياحوالة ؟

http://asiahawala.iq/

?What is AsiaHawala

http://asiahawala.iq/English/index.html

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی