سوپاس و پێزانین بەخشرایە دوو خوێندکاری بەشی ئای تی
2019-06-12 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەمەبەستی ئەنجامدانی چوارەمین كەرنەڤاڵی زانستی و هونەری و كلتوری ، هەستا بە پێک هێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەم کەرنەڤاڵە ، هاوشانی ئەم لیژنە تایبەتە دوو خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی ئای تی بە ناوەکانی ( توانا نەریمان ، یاسین لوقمان ) بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەشدار بوون لە هەندێک لە کار و چالاکیەکانی ئەم کەرنەڤاڵە ، دواتر لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا وە سوپاس و پێزانین بەخشرایە هەردوو خوێندکاری ناوبراو و بەڕێزیان هیوایان خواست خوێندکاران بەردەوام بتوانن بەشداریبکەن لە کار و چالاکیەکانی کۆلێجدا .