خوێندكارانی كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی زانكودا ده‌كه‌ن
Search

خوێندكارانی كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی زانكودا ده‌كه‌ن


2019-06-10 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]

له‌ میانه‌ی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندكارانی كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارا ده‌كه‌ن و به‌ چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ زیاتر ده‌رازێننه‌وه‌.

خوێندكارانی كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان جگه‌ له‌ نمایش كردنی كرداری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، رێنمایی ته‌ندروستی پێویستیان دایه‌ ئاماده‌بووان تا له‌ كاتی روداوی كتوپر و له‌ ناكاودا سودی لێوه‌ربگرن بۆ به‌ هاناوه‌چوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان.

كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان كۆلیجێكی نوێی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌و ئه‌مساڵ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و كۆلێجه‌ به‌شدارێكی سه‌ره‌كی كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ بوون.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی   uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی   uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی