به وێنه...چالاكییه‌كانی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
2019-06-10 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]
له میانه‌ی به‌رێوه‌چونی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه له سه‌یرانگای مێرگه‌پان سازكرا، چه‌ندین چالاكی زانستی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی به‌رێوه‌چوو.
به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له چوارچێوه‌ی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ، خوێندكارانی كۆلێژه جیاجیاكان به‌هره‌و لێهاتووییه‌كانیان له رێگه‌ی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆره‌وه خسته‌روو.
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به خستنه‌رووی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌ستی پێكردو دواتر چه‌ند دیمه‌نێكی كه‌له‌پوری نمایش كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوان بینه‌ری نمایشی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی بوون له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
پاشانیش له برگه‌ی لایڤ میوزیكدا به‌شداربوان گوێبیستی چه‌ند گۆرانییه‌ك بوون كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خوێندكاری به‌هره‌مه‌نده‌وه پێشكه‌ش كرا، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌كی وه‌رزشی و نمایشی چه‌ند یارییه‌كی كوردهواری.
له كۆتاییشدا وه‌ك هاندان و ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌و خوێندكاره به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوانه‌ی به پرۆژه‌و چالاكی جوراوجۆر له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو، لۆگۆی زانكۆ و بروانامه‌ی به‌شداربونیان پێبه‌خشرا.
رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ و له هه‌نگاوێكی نوێداو بۆ یه‌كه‌مجار چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاوێزان بوو له‌گه‌ڵ به‌هاره گهشتێكداو له نێو جوانی سروشت و به ئاماده‌بونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌رێوه‌چوو.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كه ئامانج لێی خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران بوو چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شن له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه نمایش كران.