بروانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشرێته خوێندكاره چالاكه‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵ
2019-06-10 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
له په‌راوێزی به‌رێوه‌چونی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه له سه‌یرانگای مێرگه‌پان به‌رێوه‌چوو، بروانامه‌ی به‌شداربون به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌هره‌مه‌ند و به‌شداربوو له چالاكییه‌كانی كهرنهڤالهكهدا.
به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئاسۆ محمد ده‌روێش، راگری كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاو بەڕێز مامۆستا ئومێد حسن احمد سەرۆکی لیژنەی باڵای چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی رێكخه‌ری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه وه‌ك هاندان و ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌و خوێندكاره به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوانه‌ی به پرۆژه‌و چالاكی جوراوجۆر له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو، لۆگۆی زانكۆ و بروانامه‌ی به‌شداربونیان پێبه‌خشرا.
رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ و له هه‌نگاوێكی نوێداو بۆ یه‌كه‌مجار چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاوێزان بوو له‌گه‌ڵ به‌هاره گهشتێكداو له نێو جوانی سروشت و به ئاماده‌بونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌رێوه‌چوو.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كه ئامانج لێی خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران بوو چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شن له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه نمایش كران.