خوێندکاران ڤیدیۆیەکی تایبەت بە زانکۆو کۆلێجی زمان بەرهەم دەهێنن
Search

خوێندکاران ڤیدیۆیەکی تایبەت بە زانکۆو کۆلێجی زمان بەرهەم دەهێنن

2016-10-24 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]

لەدرێژەی چالاکییەکانی خوێندکارانی کۆلێجی زمان لەوەزری نوێی خوێندنی ئەمساڵدا، ژمارەیەک لەخوێندکاران ڤیدیۆیەکی تایبەت بە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەگشتی و کۆلێجی زمان بەشێوەیەکی تایبەت دروست دەکەن.

ڤیدیۆکە کاری بەرهەم هێنان و وێنەگرتنی لەلایەن چەند خوێندکارێکی قۆناغی سێی بەشی ئینگلیزیی بەیانیانەوە بەهاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆو راگرایەتی کۆلێژی زمان و بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ بۆ ئەنجامدراوەو ئێستا لەقۆناغی مۆنتاژکردندایە.

لەڤیدیۆکەدا چەند خوێندکارێکی سەرکەوتووی هەردوو بەشی ئینگلیزیی و عەرەبی کۆلێجی زمان بەشدارییان کردووەو ئەزموونی سەرکەوتنی خۆیان دەگێڕنەوە.

شایانی باسە لەهەفتەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو تێیدا زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەموو زانکۆ تایبەتەکانی هەرێم بەدەست هێنا. ئەم ڤیدیۆیە دیاری ئەو خوێندكارانەیە كە بەو بۆنەیەوە پێشكەشی زانكۆ و كۆلێجەكەیان دەكەن.

uhd.edu.iq : University of Human Development